المحرر موضوع: عێراق پێویستی بە نێچیرڤان بارزانییە  (زيارة 359 مرات)

0 الأعضاء و 1 ضيف يشاهدون هذا الموضوع.

غير متصل حسن شنگالي

  • عضو فعال جدا
  • ***
  • مشاركة: 133
  • منتديات عنكاوا
    • مشاهدة الملف الشخصي
    • البريد الالكتروني
عێراق پێویستی بە نێچیرڤان بارزانییە

 جوتیار شنگالی

 هیچ دووانەیەک نابینڕێت کە لەسەر کەسایەتی کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای جیاوازییان هەبیت، کە بە کەسایەتییەکی بەهێز و روشنبیر و  بەحیکمەت و شارەزا لە سیاسەت و بیر فراوان و خاوەنی زەردەخەنەیەکی هەمیشەیی دەناسرێت، کە ڕووخوشی و سادەیی لەگەڵ هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی، جیاوازییەک بە کەسایەتییەکەی دەبەخشێت، و مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان بە جددییەت و سەبرەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە سیفاتە هەر بەرزەکانییەتی.

بیرمەندی عێراقی حەسەن عەلاوی  ئاوها وەسفی دەکات، کە هەرکات ئاگری فیتنەیان هەڵگیرساند، بە شارەزایی و زیرەکی ئاگری فیتنە دەکوژێنیتەوە، چۆن ئەو  نەوەی بنەماڵەی تێکۆشەری بارزانییە کە، تێکۆشاون و قوربانیان داوە  بۆ  گەل و بنەمالەیەکی ئاشتیخوازن، و بە جددی مامەڵەی لەگەڵ قەیرانەکان کرد بە تایبەت لە کاتی ڕیفراندۆم و پێشهاتە مەترسیدارەکانی دواتر و ئەو ڕێوشوێنە زالمانە و نامروڤانەیە کە لە دژی کورد  گیرایەبەر کە ئەویش  دەرئەنجامی ئەو خیانەتە گەورەیە بوو کە لە شانزدەی ئۆکتوبەر  لەلایەن گروپی خیانەتکاری نیو کورد  ئەنجامدرا. سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی بەغدا بەسەر فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی سەپاند، بە ئامادەبوونی لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی وێنەی ڕاستەقینەی مەزلومییەتی کورد  بۆ وڵاتانی دەرەوە، دەرگاکانی بە ڕووی هەرێمی کوردستانی کردەوە و  پشتیوانییەکی بێهاوتای بەدەستهێنا بۆ گەلی کورد و هەمو  ئەو نادادپەروەرییە کە دژی گەلی كوردستان سەپێندرابوو پوچەلکردەوە. تەنانەت  بە هەول وکوششی جەنابیان  فشارێکی  نێودەوڵەتیی  خرایە سەر بەغدا بۆ شكاندنی گەمارۆی ئابووری سەر هەرێمی کوردستان و  ئەویش بە  ئاڕامی وسینگ فراوانی مامەڵەی لەگەڵ ئەم دوسییە گەرمە كرد و لە هەموو هەنگاوەكانیدا سەركەوتوو بوو.

 دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بارەگای سەرۆکایەتی کردە چەترێک  بۆ یەکگرتنەوەی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بەبێ جیاوازی، دواهەمینیان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو، دووەم کۆبوونەوەی بەسەرپەرشتی جەنابییان بەڕێوەچوو ، بەئامادەبونی نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق "پلاسخاڕت"، کە تێیدا ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی  بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی  لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەکگوتاری  کوردی لە بەغدا هاتەئاراوە.

 بۆیه دەڵێین ئه مڕۆ عێراق پێویستی به كەسێكی وا هەیە كه له كۆشكی سەلام بێت و سەركردایەتیی سەرۆكایەتی كۆمار بكات و بیكاته چەترێك بۆ یەكگرتنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق و رووناككردنەوەی ئەو تونێله تاریكەی كه ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت و ئەم گرێیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی هاوبەش و ڕاسپێری کەسێک بکەن بۆ ئەوەی وەک یەک تیم پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی عێراقی نوێ پیشان بدەن.