المحرر موضوع: وەزیرى پەروەردە: دروستکردنەى قوتابخانە ئەرکێکى نیشتمانى و ئینسانى و ئایینییە  (زيارة 743 مرات)

0 الأعضاء و 1 ضيف يشاهدون هذا الموضوع.

غير متصل ريكان كمال

  • عضو جديد
  • *
  • مشاركة: 4
  • منتديات عنكاوا
    • مشاهدة الملف الشخصي
    • البريد الالكتروني

وەزیرى پەروەردە: دروستکردنەى قوتابخانە ئەرکێکى نیشتمانى و ئینسانى و ئایینییە
.
خێرخواز عەبدولڕەحمان ڕەمەزان کە قوتابخانەیەکی لە ناحیەى دینارتەی قەزاى ئاکرێ دروست کردووە، دووشەممە رێکەوتى (١١/٢/٢٠١٩)ى زایینى لە لایەن دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێ کرا.
قوتابخانەی "گومانا"ی بنەڕەتی لە ناحیەى دینارتەی سەر بە قەزاى ئاکرێ، یەکێکە لەو قوتابخانانەى کە لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کراوە و ئەم هەڵمەتەش بەشێکە لە هەڵمەتى دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان کە دوو ساڵێک بەر لە ئێستا دەستى پێ کرد و زیاتر لە ٢٠٠٠ قوتابخانە نۆژەنکرانەوە و دەیان قوتابخانەش لە لایەن خێرخوازانەوە دروست کراون، دروستکردنى قوتابخانەى گومانا کە لە لایەن خێرخواز عەبدولڕەحمان ڕەمەزانەوە دروست کراوە، لە لایەن وەزارەتى پەروەردەوە وەک هەنگاوێکى نیشتمانى و ئینسانى و ئایینى سەیر کراوە.
هەر لەم چوارچێوەیەیشدا دکتۆر پشتیوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ باسى ڕە‌وشى ئيستاى په‌روه‌رده و فێركردنی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و دەستخۆشى لەم جۆرە کارە خێرخوازانەیە کرد کەوا بۆ خزمەتکردنى منداڵانى هەرێمى کوردستان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى گرنگ و حەیاتین. خێرخواز عەبدولڕەحمان ڕەمەزان جگە لە دروستکردنى قوتابخانەکە، دابینکردنى جلوبەرگى ساڵانەى قوتابیان و هاوکارى وانەبێژانیشى گرتووەتە ئەستۆى خۆى لەو قوتابخانەیە و ئامادەیی خۆشى نیشان دا کە بەشدارى پلانى دیکەى پەروەردەیی بکات بۆ خزمەتکردنى کەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان.
شایەنى باسە قوتابخانەى (گومانا)ى بنەڕەتى لە ٩ پۆل پێک هاتووەتە و کەوتووەتە ناحیەى دینارەتەى قەزاى ئاکرێ.